نەسڕ: بانگەوازەکەی قەتەرمان پێسەیرە و داواکاری خۆبەدوور گرتنین لە سیاسەتی میحوەرەکان
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: بانگەوازەکەی قەتەرمان پێسەیرە و داواکاری خۆبەدوور گرتنین لە سیاسەتی میحوەرەکان

عەبدلعباس شەیاع پەرلەمانتار و ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی "نەسڕ" داواکەی قەتەری پێسەیرە سەبارەت بە بانگەوازکردنی ئەو وڵاتە بۆ بەستنی کۆنگرەیەک لەمەڕ "دراوسێتی هەرێمی" کە بڕیارە لە بەغدادا ببەسترێت، و پێیوایە بانگەوازەکە دەرچوونە لە بیرۆکەی کۆنگرەکە و ئامانجەکانی.

و "شەیاع" ئاماژەیشی کرد بەوەی وڵاتانی تری میحوەریی هەن لە ناوچەکەدا کە قەتەر گرنگترن ئەگەر حکومەت مەبەستێتی بازنەی بەشداریکردن فراوانتر بکات بۆ دەرەوەی چوارچێوەی دراوسێتی هەرێمیی، وهیوایخواست ئەم بانگەوازە بەشێک نەبێت لە سیاسەتی میحوەرەکان کە زیان بە عیڕاق دەگەیەنێت.