هاوپەیمانیی نەسڕ: دەوڵەت لە ململانێ و زۆراندایە لەگەڵ نادەوڵەتدا لەپێناو مانەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: دەوڵەت لە ململانێ و زۆراندایە لەگەڵ نادەوڵەتدا لەپێناو مانەوە

"هاوپەیمانیی نەسڕ" بە توندترین وشە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بەڕێوەبەری شارەوانی کەربەلا شەهید عەبیر سەلیم خەفاجی دەکات کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.

و "نەسڕ" پێیوایە رووداوەکە باشترین بەڵگەیە لەسەر باڵادەستبوونی دەستدرێژیی و بێسەروبەری و کەڵەگایەتی بەسەر دەوڵەت و دامودەزگا و فەرمانبەرەکانیدا.

دەوڵەت لە ململانێدایە لە بەرامبەر نادەوڵەتدا لەپێناو مانەوە، وەکو کولتوور و پەیڕەو و هێز، و ئەکەر دەوڵەت گرەوەکە نەباتەوە لەڕێگەی لۆژیک و ملکەچکردن و دەسەڵاتەکانی خۆیەوە، ئەوکات ئاشووب و بێسەروربەری هەمووان قووت دەدات، و کەسیش دەربازی نابێت لە لێکەوتەکانی داڕمانی سیستەمی گشتی.

سەرخستنی دەوڵەت بەرپرسیارێتی هەمووانە، و هەرەس هێنانی دەوڵەت و هەرەسهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنە.