هاوپەیمانی نەسڕ: نابێت عیڕاق لە ئاستی هەرێمیدا رۆڵی  گارسۆن/سفرەچی  بگێڕێت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: نابێت عیڕاق لە ئاستی هەرێمیدا رۆڵی گارسۆن/سفرەچی بگێڕێت

عەلی سەنید ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لە پێشوازیکردنی "هاوپەمانیی نەسڕ" لە بەستنی کۆنگرەی "دراوسێیانی هەرێمیی" و پشتیوانی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ هەر هەوڵێک لەپێناو بەرپاکردنی سەقامگیریی و هەماهەنگیی و ئاشتیی لە ناوچەکەدا، کە کاریگەریی پۆزەتیڤی دەبێت بەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە.

و "سەنید" لە بڕیاربەدەستەکانی ئەمڕۆ داواکاربوو، کە پەی بەرن بە وردیی هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکە لەپێناو بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکانی عیڕاق بەپێی لەیەکدانەوەی هاوسەنگ و ژیر و بەهێز لە یەک کاتدا.

عیڕاق "مێزێکی" دیداری لاڵوکەڕ نییە، و سیاسەتکردن لەڕێگەی گێڕانی "رۆڵی گارسۆن"ـەوە هەڵەیە، عیڕاق خاوەنی کارت و بژاردەی فشاری ستراتیژییە و دەتوانێت لەڕێگەیانەوە رابەرایەتی ناوچەکە بکات بەرەو سەقامگیریی یان بەرەو ئاشووب، و دەبێت وڵاتانی ناوچەکە باش لە رۆڵی عیڕاق تێبگەن و خۆیان یەکلایی بکەنەوە لەنێوان هەڵبژاردنی عیڕاقێکی بەهێز کە ململانێیەکانی ناوچەکە هاوسەنگ دەکاتەوە، یان هەڵبژاردنی عیڕاقێکی لاواز و پاشکۆ کە بە مسۆگەری وڵاتانی ناوچەکە رادەکێشێت بەرەو پێکدادان و ناسەقامگیریی. و دەبێت سەرکردە بڕیاربەدەستەکانی عیڕاق پەی بەرن بە گرنگی رۆڵی عیڕاق، و چۆکدانەدان لە بەرامبەر رۆڵی "گارسۆن"ـی سیاسیدا.

وهەروەها "سەنید" ئاماژەشیدا، کە دکتۆر حەیدەر عەبادی یەکەم کەس بوو کە تەریکبوون و داخرانی عیڕاقی بەڕووی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا هەڵوەشاندەوە، بەڵام لە پێگەی بەهێزییەوە نەک لە پێگە و رۆڵی "گارسۆنی سیاسییەوە"، ئەمەش لەڕێگەی بەرپاکردنی تیۆری "عیڕاقی سەنتەر"ـەوە نەک عیڕاقی پاشکۆ و لایەنگییر و دەسپانکەرەوە.