دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانیی نەسڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیی کرد لە شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکەیان کرد لەڕووی ئەمنیی و سیاسیی و ئابوورییەوە، و دۆسێیەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کە بڕیارە لە دەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت، خرایە بەرباس سەبارەت بە دابینکردنی کەشی پێویست بۆ ئەنجامدانی بەشێوەیەک کە گوزارشت لە هاوڵاتیان بکات.

هەروەها تاوتوێی هەماهەنگی هاوبەشکرا بۆ قۆناغە داهاتووەکە لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو خزمەتکردنی رۆڵەکانی نیشتیمانەکەمان و چارەسەرکردنی گرفتەکان بەشێوەیەک کە قۆناغە داهاتووەکە بکرێت بە قۆناغێک بۆ نۆژەنکردنەوە و خزمەت و چاکسازیی.