نەسڕ: پشتگیریی لە دەرەنجام و دەرهاویشتەکانی کۆبوونەوەی کۆشکی حکومیی دەکەین، و هۆشداری دەدەین لە پەرشبوونی بڕیار
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: پشتگیریی لە دەرەنجام و دەرهاویشتەکانی کۆبوونەوەی کۆشکی حکومیی دەکەین، و هۆشداری دەدەین لە پەرشبوونی بڕیار

"هاوپەیمانی نەسڕ" پێشوازیی لە دەرهاویشتەکانی کۆبوونەوە فراوانەکەی کۆشکی حکومیی دەکات کە لە ۱ـی ئابی ۲۰۲۱ لە نێوان بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکەکانی دەسەڵاتەکانی تر و سەرکردەی فراکسیۆن و حیزبە سیاسییەکاندا بەسترا. ئەمەش لەلایەن عەلی سەنید ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" دووپاتکرایەوە، و وتی "ئێمە کۆبوونەوەکە وەکو کۆکبوونێکی نیشتیمانیی لێی دەڕوانین کە رێگەخۆش دەکات بۆ یەکبوونی هەڵوێست و سیاسەتەکان لەمەڕ ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە.

و سەنید داخوازی بەبنەماکردنی یەکبوونی گوتار و ئەدای نیشتیمانیی بوو لەمەڕ ئەو رووداوە بنەڕەتییانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە. چونکە ئەگەر بڕیار و هەڵوێست و ئیرادەی نیشتیمانی پەرش بێت ناتوانرێت هیچ ئاڵنگارییەکی نیشتیمانی تێپەڕێندرێت و چارەسەر بکرێت، و بونیادنان یان داڕوخانی دەوڵەتەکان پرسێکی سۆڵیدارانەیە، و بەرپرسیارێتی هەمووان ناچار دەکات پابەندی یەکبوونی هەڵوێست بن لەپێناو بەجێهێنانی بەرژەوەندییەکانی گەلدا.