هاوپەیمانیی نەسڕ: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە یادی جینۆسایدی ئەنفال و کۆی کوشتارەکانی تری بەعس دژ بە گەل دەکەینەوە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە یادی جینۆسایدی ئەنفال و کۆی کوشتارەکانی تری بەعس دژ بە گەل دەکەینەوە

ئەحمەد وەندی ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە گەل بە خەم و پەژارەوە یادی ۳۳ ساڵەی "شاڵاوی ئەنفال" دەکاتەوە کە تێیدا چەندین هاوڵاتی کورد بوونە قوربانی لەسەر دەستی رژێمی بەعسی خوێناوی لەساڵی 1988ـدا، و هەمیشە جینۆسایدی ئەنفال و کۆی ئەو کوشتارانەی تر کە دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدراون وەکو شایەتحاڵێک دەمێننەوە بۆ ستەملێکراویی ئەم گەلە لەکاتی حکومڕانیدا بەعسی رەشدا.

و وەندی ئاماژەشیکرد: کە "هاوپەیمانیی نەسڕ" لە بەرەی گەلدایە دژ بە ستەم و جیاکاریی لە ژێر هەر ناونیشانێکدا بێت، و دەبێت وەکو گەلێک کەڵک لە وانەکانی مێژوو وەربگرین، و پەی بەوە بەرین کە دیکتاتۆریی و نادادپەروەری کۆمەڵایەتی بە هیچمان ناگەیەنێت بێجگە لە کوشتار و تێکشکاندنی یەکڕیزیی نیشتیمانیی. و هاوڵاتیبوونی تەواو و دیموکراسیی راستەقینە و پێکەوەژیانی راستەقینە و دادپەروەریی یەکسان بنەماکانی بونیادنانی دوڵەتەکانە و یەکگرتوویی و بەهێزی کۆمەڵگاکانە.