هاوپەیمانیی نەسڕ: داگیرکردنی کوەیت  دایکی کارەساتەکانە و دەبێت سەرکردەکانی ناوچەکە سوود وەربگرن لە مێژوو
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: داگیرکردنی کوەیت دایکی کارەساتەکانە و دەبێت سەرکردەکانی ناوچەکە سوود وەربگرن لە مێژوو

دکتۆر سەلام زبەیدی ئەندامی "هاپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی داگیرکردنی کوەیت لە ساڵی ۱۹۹۰ـدا "دایکی کارەساتەکان"بوو کە لەلایەن رژێمی سەرکوتکەر و راسیزمی سەدامییەوە ئەنجامدرا، و بەهۆیەوە عیڕاق رۆحی هەزارەها کەسی لەدەستدا، و ئابووری و ژێرخانەکەی داڕوخا و سەروەرییەکەی پێشێلکرا، و تا ئێستا باجی ئەم سەرکێشییە دەداتەوە کە هۆکاری گێڕانەوەی عیڕاق بوو بۆ چەندین دەیە بۆ دواوە.

و زبەیدی ئاماژەی بەوەدا کە "هاوپەیمانیی نەسڕ" هیوادارە کە یادی داگیرکردنی کوەیت ببێت بە وانەیەکی مێژوویی بۆ گەلان و دەوڵەتەکانمان بەوەی کە؛ سەرکێشیی و جەنگ و سەرکردایەتییەکی سادیزم ناوچەکە بە هیچ کوێ ناگەیەنێت بێجگە لە کارەسات و ململانێی بەردەوام. بۆیە دەبێت سەرکردایەتییەکانی وڵاتانی ناوچەکە کەڵک لە وانەکانی مێژوو وەربگرن، ئەگینا ناوچەکەمان وەکو گۆڕەپانێکی سەرکێشیی و ململانێی وێرانکەر دەمێنێتەوە و ئاسایش و سەقامگیریی و خۆشگوزەرانی گەلەکانمان لەناو دەبات.