هاوپەیمانیی نەسڕ: بەردەوامبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان چەندین هێمای پرسیار دوورستدەکات
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانیی نەسڕ: بەردەوامبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان چەندین هێمای پرسیار دوورستدەکات

حەمزە حەردان ئەندامی "هاوپەیمانیی نەسڕ" جەختیکردەوە لە رەتکردنەوەی "نەسڕ" بۆ بەردەوامبوونی کردەوە تیرۆریستییەکان، و بە بابەتێکی قبووڵنەکراو هەژماری کرد، و ئاماژەیە بۆ مەترسیی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی، و هەروەها ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی کە لە جەنگی مەزنی دژ بەداعشدا بەدەستهاتن لەناویان دەبات.

و حەردان ئاماژەیشیکرد بۆ ترسناکیی پەرەسەندنی کردەوە تیرۆریستییەکان، کە دواهەمینیان کردەوە تیرۆریستییەکەی دوێنێکە بوو لە ئەلبو جیلی لە ناحیەی یەسرب لە باشووری سەڵاحەدیندا کە قووربانییەکی زۆری لێکەوتەوە، کە ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشێکی تیرۆریستیی تردا بۆ سەر هێزە سەربازییەکانمان لە سنووری خانەقیندا، ئەمەش کۆمەڵێک هێمای پرسیار درووستدەکات و دەبێت هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان وەڵامی بدەنەوە.

هەروەها ئەندامەکەی "نەسڕ" داخوازبوو کە پرسی ئاسایش بکرێتە پێشەنگی هەوڵە حکومیی و نیشتیمانییەکان، و دەستپێکردنی پرۆسەی ریشەکێشکردنی سەرتاپاگیری پاشماوەی تیرۆر، و دابینکردنی پێداویستی پێویست بۆ ئۆپراسیۆن و هەوڵە ئەمنییەکان، و جەختکردنەوە لەسەر دوورخستنەوەی دۆسێیەی ئەمنیی لە ململانێیە هەنوکەییەکان.