ئەندامێکی هاوپەیمانی نەسڕ: هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، هەرکەسێکیش پرۆسەی بەڕێوەچوونەکەی پەکبخات لەڕووی سیاسییەوە دەیدۆڕێنیت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

ئەندامێکی هاوپەیمانی نەسڕ: هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت، هەرکەسێکیش پرۆسەی بەڕێوەچوونەکەی پەکبخات لەڕووی سیاسییەوە دەیدۆڕێنیت

ئەحمەد وەندی ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە هەڵبژاردنەکان لە ۱۰/۱۰ـدا ئەنجام دەدرێت، و شەمەندەفەرەکە بەردەوامە لەڕۆیشتن، و بێجگە لە دۆخی نەخوازراو هیچ شتێک نایوەستێنێت، و هەر لایەنێک کار بکات بۆ پەکخستنی ئەنجامدانی پرۆسەکە داهاتووی سیاسی خۆی دەدۆڕێنت".

وەندی جەختیشیکردەوە: "چاوەکانمان کراوەن بەسەر رێکارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا لەپێناو مسۆگەکردنی پاکی هەڵبژاردنەکە، و پشتئەستوورین بە چاودێرییە نێودەوڵەتییەکە بۆ مسۆگەرکردنی پاکی پرۆسەکە، و هەڵوێستی شۆکێنەرمان دەبێت ئەگەر هاتوو ئاماژەکانی ناپاکی و نادادپەورەیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا بەرزبوونەوە".

لەلایەکی ترەوە، ئەندامەکەی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە " ئێمە داواکارین هەموو هێزە سیاسییەکان بەشداری هەڵبژاردنەکان بن، و پشتئەستوورین بە هوشیاریی و پابەندبوون و کێبڕکێی شەریفانەی ئەوان، بۆ مسۆگەرکردنی بەدەستهێنانی متمانەی شەقام بە هێز و سیستەمە سیاسییەکەی خۆی"

و گەل هان دەدەین بۆ بەشداریکردنی فراوان لەپێناو بەجێهێنانی گۆڕان و چاکسازیدا، ئەوەشی هیچ ناگۆڕێت دواتر نەیخاتە ئەستۆی شانس یاخود پلانگێڕیی.