سەنید: سەروەریی لەڕێگەی سەرکێشییەوە بەدەست نایەت و داواکاری ئیدامەدان بووین بە گوڕی سەروەرییەکە
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

سەنید: سەروەریی لەڕێگەی سەرکێشییەوە بەدەست نایەت و داواکاری ئیدامەدان بووین بە گوڕی سەروەرییەکە

عەلی سەنید ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لەوەی کە سەروەریی نیشتیمانیی بە گوندایەتیی و سەرکێشیی و نەزانینی یاساکانی ململانێ و بەرژەوەندییەکان بەدەسنایەت: " بەچاوی خۆمان بینیمان کە گوندایەتیی و سەرکێشییەکانی سەدام گەل و دەوڵەتی بەکوێ گەیاند، لۆژیکبوون و بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەریی ئاستبەرز بناغەی بەدەستهێنان و بردنەوەی جەنگەکانی سەروەریین".

و سەنید وتیشی: "سەروەریی یەکەیەکی یەکانگیرە و دابەشکردن قبوڵ ناکات، و ئەو دەوڵەتی کە سەروەریی ناوخۆیی خۆی لەدەستداوە و ناتوانێت یاسا و فەرمانەکانی خۆی جێبەجێ بکات و هەژموونی خۆی بسەپێنت، هاوکات ناتوانێت سەروەریی دەرەکی خۆیشی بەدەستبێنێت. هەرکەسێکیش ئاواتەخوازی وڵاتێکی سەروەرە دەبێت پەیڕەوی دەوڵەت بەرپا بکات و دووربکەوێتەوە لە پەیڕەوی نادەوڵەت".

و ئەندامەکەی هاوپەیمانی نەسڕ ئاماژەشی بەوەدا: " دەستپێشخەریی "سەروەریی عیڕاق"ـەکەی دکتۆر حەیدەر عەبادی چارەسەری هەموو گرفتەکانی پێشێلکردنی سەروەریی نیشتیمانیی کردووە، لەوانەش پرسی داگیرکاریی تورکیا و شێوازەکانی تری دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عیڕاقدا". و جەختیشیکردەوە کە: "دەسپێشخەرییەکە پێشوازیی لێکرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی وەزیران و کۆی سەرکردایەتیی هێزە سیاسییەکانەوە، و کارکردن بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی بەندەکانی تری".

وسەنید جەختیکردەوە: "هاوپەیمانی نەسڕ" داواکاری ئیدامەدانی گوڕەکەی ئیستا بوو بۆ بەدەستهێنانی هەموو پێویستییەکانی سەروەریی، و کەشی سیاسی ئێستا کەشێکی پۆزەتیڤە، و دەبێت تەوزیفی بکەین بۆ تەواوکردنی فەرزەکانی سەروەریی نیشتیمانیی بە ژیریی و سووربوونەوە هاوکات لەڕێگەی تەوزیفکردنێکی ویریایانەوە بۆ سەرچاوەکانی هێزی عیڕاقی".