هاوپەیمانی نەسڕ: داواکارین ئیدامەی گوڕەکە بکرێت لەپێناو پتەوکردنی پێویستییەکانی سەروەریی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: داواکارین ئیدامەی گوڕەکە بکرێت لەپێناو پتەوکردنی پێویستییەکانی سەروەریی

"هاوپەیمانی نەسڕ" پێشوتر و ئێستاش پێشوازیی لە دەرەنجامەکانی دوا گەڕی  دیالۆگی ستراتیژیی عیڕاق و ئەمریکا دەکات، و بە سەرکەوتنی عیڕاق و سەروەریی و بەرژەوەندییەکانی هەژماری دەکات.

و "نەسڕ" پاڵپشت بە بەندەکانی دەستپێشخەریی "سەروەریی عیڕاق" کە لەلایەن دکتۆر عەبادییەوە خرایەڕوو، داواکارە بە ئیدامەدان بە گوڕە نیشتیمانییەکە-لەسەر ئاستی حکومیی و جەماوەرییدا- لەپێناو پتەوکردنی سەروەریی و پێویستییەکانی سەروەریی بەرامبەر بەهەموو گرفتەکانی پێشێلکردن، و پێشەنگیشیان داگیرکارییە سەربازییەکانی تورکیایە، و شێوازەکانی تری دەستتێوەردان لە کاروبارەکانی عیڕاق لەڕووی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەوە. و چڕکردنەوەی هەوڵە نیشتیمانییەکان لەپێناو کردنی سەروەریی و بەرژەوەندییەکانی عیڕاق بە بەهایەکی باڵا لە ویژدان و کارکردنی نیشتیمانیدا.

عیڕاقێکی سەروەر و بەهێز هاوسەنگییە هەرێمییەکە لە ناوچەکە و کۆی جیهاندا دەستەبەر دەکات، و هەر جۆرە لاوازبوونێکی عیڕاق، یان کردنی بە گۆڕەپانێکی ململانێ، جیهان و ناوچەکە بەرەو داڕمانی گەورە دەبات، ئەو کاتیش عیڕاق تەنیا دۆڕاو نابێت بەڵکو کۆی ناوچەکە و جیهانیشی لەگەڵدا دەبێت. بۆیە دەبێت ستراتیژیی هێزەکانی ناوچەکە و جیهان پەی بەوەبەرن کە عیڕاق چەقی سەنگ و هاوسەنگی ناوچەکەیە.