وەندی: عەبادی لەڕێگەی حوکمڕانی ژیرەوە (الحکم الرشید) توانی قەیرانەکان تێپەڕێنێت
چالاکییەکانی نەسڕ

وەندی: عەبادی لەڕێگەی حوکمڕانی ژیرەوە (الحکم الرشید) توانی قەیرانەکان تێپەڕێنێت

ئەحمەد وەندی ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختیکردەوە لە تواناداریی دکتۆر عەبادی لە تێپەڕاندنی کۆی قەیرانەکان لەڕێگەی پشتبەستنی بە ئامڕازەکانی حوکمڕانیی ژیرانە، و بەرپاکردنی لۆژێکی هاوڵاتیبوون لەبری تایفەگەریی و ناسیۆنالیزمی سیاسیی.

و وەندی لە میانەی بەشداریکردنیدا لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی خوێندنگای دیپلۆماتیک لە مەدریددا، ئاماژەی کرد بە قەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بەدرێژایی ماوەی حوکمڕانییەکەی عەبادی هاوشانی کابینەکەی بوو کە بەرجەستەبوو لە داگیرکردنی پانتاییەکی فراوانی خاک لەلایەن داعشی تیرۆریستەوە، و داڕمانی نرخەکانی نەوت، ئەمانەش لەنێو داڕوخانی دامودەزگاکاندا، و وەندی هیوای خواست کە قۆناغە داهاتووەکە درێژەی پەیڕەو و نەهجی عەبادی بێت لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا.

هەروەها وەندی دیدگا و هەڵوێستەکانی "هاوپەیمانی نەسڕ"ـی خستەڕوو لە قۆناغە هەنووکەیی و داهاتووەکەیشدا، و گرنگی هەڵبژاردنی پێشوەختە، و ئاستی ئامادەیی حکومەت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە، و جەختیکردەوە لەوەی ئەمڕۆ عیڕاق نموونەیەکە بۆ دەوڵەتی پەکەوتوو بەهۆی ئەو هاوکێشە خۆڵەمێشییەی حوکمڕانییەوە و لێکەوتەکانی کە کابینە حکومەتییەکەی پاش ساڵی ۲۰۱٨ هێنایەئاراوە، و هوشدارییدا لە دووبارەبوونەوی هەمان سیناریۆ.

هاوکات کۆنگرەکە بەشداریکردنی فراوانی سەرۆکی نێردە دیپلۆماتییە باوەڕپێکراوەکان لەلایەن پاشایەتی ئیسپانیاوە بەخۆیەوە بینی و چەندین پرسیاریان خستەڕوو دەربارەی دیدگای "نەسڕ" بۆ ئەو ئاڵنگارییە هەنووکەییانەی کە رووبەڕووی عیڕاق بوونەتەوە لەڕووی سەروەریی و دەستتێوەردانی دەوڵەتە هەرێمییەکان لە کاروباری عیڕاقدا، و هەروەها پرسیاریان هەبوو سەبارەت بە "دەسپێشخەری سەروەریی عیڕاق" کە بەم دواییانە لەلایەن عەبادییەوە خرایەڕوو، و خەمخۆریی بۆ یەکپارچەیی عیڕاق و سەلامەتی خاکەکەی و پاراستنی سەروەرییەکەی.

و لە وەڵامی پرسیارەکانی بەڕێوەبەری "پەیمانگای ستراتیژیی ئیسپانیا بۆ توێژینەوە دیپلۆماتییەکان" کە دەربارەی بۆچوونی ئابووری "نەسڕ" بوو، وەندی جەختیکردەوە لەوەی دکتۆر عەبادی لە کۆتایی ماوەی کابینەکەیدا پلانێکی پێنجڕەهەندی (خمسیة) خستەڕوو کە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە داهاتە نەوتییەکان و وەرچەرخانە بەرەو وزەی پاکدا و دوورکەوتنەوە لە ئابووریی بەرخۆرانە (ریعي)، بەڵام کاری پێنەکرا، و ئەمەش ئەو پلانەیە کە دەمانەوێت جێبەجێی بکەین لە قۆناغە داهاتووەکەدا.

لەلای خۆیشیانەوە، ئامادەبووان ستایشی کابینەکەی دکتۆر عەبادیان کرد لەمەڕ کرانەوەی بەڕووی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، و هیوایانخواست پڕۆژە نیشتیمانییەکەی عەبادی بەردەوامبێت لەپێناو خزمەتکردنی عیڕاق و عیڕاقییەکاندا.