دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازیی دەکات لە باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە بەغدا و تاوتوێی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە بەڕێز مارک پڕایسۆن باڵیۆزی نوێی بریتانیا لە بەغدا.

 

لە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر حەیدەر عەبادی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی بریتانی کرد بەبۆنەی بەدەستەوەگرتنی ئەرکەکانی و هیوایخواست کە کارەکانی یارمەتیدەری پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بن لە کۆی سێکتەرەکاندا.

هەروەها تاوتوێی پێشهاتە هەنووکەییەکانی دۆخی عیڕاق و ناوچەکە کرا و خشتەی زەمەنی بۆ دەرچوونی هەموو هێزە بیانییە شەڕکەرەکان لە عیڕاقدا پاش ئەوەی توانرا کۆی خاکی عیڕاق لە دەستی دەوڵەتی خورافە رزگار بکرێت، و گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیریدا کە دەرەنجام خزمەت بە گەلانی ناوچەکە دەکات و گەشەکردنی بەردەوام دەستەبەر دەکات.

 

هاوکات تاوتوێی رۆڵی نێودەوڵەتی کرا لەڕووی چاودێریکردنی هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەکەدا بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی نێودەوڵەتی کە کاریگەریی باشی دەبێت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاکدا کە نوێنەرایەتی گەل بکات لە هەمانکاتدا نوێنەرایەتی لە حکومەتێک بکات ئامانجی خزمەتکردن و بەجێهێنانی داواکانی گەل بێت.