هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەدینەی سەدڕ دەکەین و داواکاری هوشیاربوونەوە و سۆلیداریەتیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەدینەی سەدڕ دەکەین و داواکاری هوشیاربوونەوە و سۆلیداریەتیین

"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستییەکەی مەدینەی سەدڕ دەکات، و پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی  کەسوکاری قوربانییە بێتاوانەکان دەکات و داواکارە لە خودای مەزن بریندارەکان شیفا بدات، و داواکاریین لە دامودەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیەکی خێرا دەستپێبکەن بەمەبەستی دۆزینەوەی شانە نوستووەکان و راوەدونانی ئەو تیرۆریستە تاوانبارانە، و گەیاندنی تووندترین سزا پێیان و بەو کەسانەشی کە کەمتەرخەم بوون لە بەجێهێنانی ئەرکە ئەمنییەکانیاندا.

و "هاوپەیمانی نەسڕ" داواکارە هەمووان هوشیار و سۆڵیدار بن لەپێناو شکستپێهێنانی پلانەکانی تیرۆر و خاوەن ئەژینداکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی گەل و دەوڵەت.