دکتۆر عەبای پێشوازی دەکات لە شاندێکی شێخەکانی پارێزگای بەسڕە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبای پێشوازی دەکات لە شاندێکی شێخەکانی پارێزگای بەسڕە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی دوێنێ هەینی، لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە شێخەکانی پارێزگای بەسڕە.

و عەبادی جەختیکردەوە لەوەی عیڕاق خاوەنی توانای دارایی و مرۆیی پێویستە لەپێناو دووبارە گەڕانەوە و سەرهەڵدانەوە، و دەبێت کار بۆ ئەمە بکرێت لە قۆناغە داهاتووەکەدا، و دەبێت پارێزگای بەسڕەیش لە چوارچێوەی پێشەنگی کارەکردنە جیددیەکاندا بێت و لەسەر هەموو ئاستەکاندا بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی و تەواوی رۆڵەکانی گەلی عیڕاق، ئەمەش بەپێی پلان و ستراتیژی داڕێژراو.

و دکتۆر عەبادی وتیشی: "هاوڵاتیان باشترین شایەتحاڵن لەسەر ئەو دۆخەی کە وڵاتەکە لەساڵی ۲۰۱٤ـدا پێیدا تێپەڕی، و چۆن ئێمە لەڕێگەی پلاندانانی درووستەوە توانیمان قەیرانەکان تێپەڕێنین و خاک ئازاد بکەین و تیرۆر ببەزێنین و یەکپارچەیی عیڕاق بپارێزین و تایفەگەریی بنبڕبکەین و ئابووری ببوژێنینەوە، بەمەش چیرۆکی سەرکەوتنێکمان نەخشاند کە جیهان ستایشیانکرد".

و سەبارەت بە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی داهاتوو، عەبادی ئاماژەی کرد بە پێویستی ئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە دەی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا، چونکە پرۆسەیەکی چارەنووسسازە لەپێناو گێڕانەوەی دۆخەکە بۆ رێڕەوی درووستی خۆی.