نەسڕ: لەگەڵ روخاندنی حکومەتدا نین، و داخوازی چاکسازیین
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

نەسڕ: لەگەڵ روخاندنی حکومەتدا نین، و داخوازی چاکسازیین

حەمزە حەردان ئەندامی "هاوپەیمانی نەسڕ" جەختی لەوەکردەوە کە "نەسڕ" لەگەڵ ئەو جۆڵاندنەوەیەی ئێستادا نییە کە ئامانجی روخاندنی حکومەتە، بەڵکو تەبەنای چاکسازیی و چاککردنی ئەدا و کارەکان دەکات، و فشار درووست دەکات بەمەبەستی ئەنجامدانی حکومەت بۆ ئەرکە راگوزەرەکانی بەشێوەیەکی لێهاتوو و پاک و دادپەروەرانە.

حەردان ئاماژەشیدا بەوەی جوڵانەوە بۆ روخاندنی حکومەت وڵاتەکە بەرەو نادیاری و هەڵدێر دەبات، چونکە حکومەتی ئێستا حکومەتێکی کاربەڕێکەری راگوزەر و ئینتیقالییە، و کاتەکە یارمەتیدەر نییە بۆ گۆڕانکاریی، و گۆڕانکارییش لە ئێستادا واتا دەستبەسرداگرتنی ئەرکە راگوزەرەکانە و پێشەنگی ئەو ئەرکانەش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانە، کە پێشەنگی هەموو کارە پێشەنگەکانی ترە.

و ئەندامەکەی "هاوپەیمانی نەسڕ" ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدایکبوونی حکومەتەکەی ئێستا لەدایکبوونێکی نەشتەرگەرییانە بوو، بۆیە ئاڵۆسکاندنی گۆڕەپانە سیاسییەکە لە ئێستادا ڕێگا خۆشناکات بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ، بۆیە بانگێشتکردن بۆ روخاندنی حکومەت یان پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە، یان ئەوەتا هەوڵدانە بۆ راکێشانی وڵاتەکە بەرەو بۆشایی و نادیاریی، یان مەبەست لێیەوەی هەوڵدانە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان، ئەمەش جێی قبووڵکردن نییە و رەتکراوەتەوە.