دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی چاویدەکەوێت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێر، چاویکەوت بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بەرزانی.

لە دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک دۆسێیەی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرا، و دیدگاکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، و گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ لەنێوان کۆی چالاکییە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکاندا لەپێناو وەدەسخستنی چارەسەرەکان و تێپەڕاندنی وڵاتەکە لەو ئاڵنگارییانەی کە دەرگیریان بووە.

 

هەروەها دۆسێیەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە خرایە بەرباس و گرنگی دابینکردنی کەشی درووست لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەلایەک و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەلایەکی ترەوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، لەپێناو دامەزراندنی قۆناغێکی نوێی سەقامگیریی و دابینکردنی پێویستییەکانی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان.

هەروەها جەختیشکرایەوە لەوەی وڵاتەکە لەتوانایدایە دووبارە ببوژێتەوە لەڕێگەی قۆناغێکی نوێی هەماهەنگی و رەتکردنەوەی ناکۆکی و بەرەوپێشچوون بەرەو تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی وڵاتەکە بوونەتەوە، چونکە ئەو هەماهەنگی و یەکڕیزییەی کە لە قۆناغی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەرکەوتن بەسەریدا درووستبوو لەپێناو رزگارکردنی وڵاتەکە، ئەزموونێک بوو کە هەموو جیهان ستایشیان کرد.