سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای هەولێر چاویکەوت بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێز مەسعود بەرزانی.
لە سەرەتای دیدارەکەدا دکتۆر عەبادی و بەڕێز بەرزانی پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدانی کارەساتە دڵتەزێنەکەی ئاگر کەوتنەوەکەی دوێنێ شەوی نەخۆشخانەی حسێنی شاری ناسڕییە کرد.
پاشان تاوتوێی کۆی دۆخی وڵاتەکە کرا و یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا، ئەمانە و بێجگە لە دۆسێیەی هەڵبژاردنەکان و گرنگی ئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا لە دەی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ، لە کەشێکی دادگەر و شەفافدا، و رەتکردنەوەی هەر جۆرە فشارێک بۆ سەر دەنگدەران.