لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ سێ پارێزگای عیڕاق دکتۆر عەبادی: بەکارهێنانی پایە و پۆست و پیشەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت ئامانجی دڕاماندنی دەوڵەتە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ سێ پارێزگای عیڕاق دکتۆر عەبادی: بەکارهێنانی پایە و پۆست و پیشەی گشتی بۆ بەرژەوەندی تایبەت ئامانجی دڕاماندنی دەوڵەتە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، چاویکەوت بە کاندیدکراوانی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ پارێزگاکانی بابل و کەربەلای پیرۆز و نەجەفی شەریف.

عەبادی لە درێژەی قسەکانیدا ئەو جیاوازیەی خستەڕوو لەنێوان بەکارهێنانی پیشەی گشتی لەپێناو کارکردن بۆ بنیادنانی دەوڵەت و کارکردن بۆ داڕوخاندنی لەڕێگەی خستنەگەڕێ ئەو پۆست و پێگانە بۆ لایەنێکی دیاریکراو دژ بە لایەنێکی تر لەبری بەجێهێنانی ئەرکەکان بەرامبەر بە هەمووان بەبێ جیاوازیی.

وسەبارەت بە چاوپێخشاندنەوە بە دۆخی ئابووری وڵاتەکە، دکتۆر عەبادی وتی: "دابەزاندنی بەهای دیناری عیڕاقی هەڵەیەکی گەورەیە، و ئێمە دژی وەستاینەوە، و تا ئێستا داواکارین بەهای وەکو پێشووتری لێبکرێتەوە، بۆ پاراستنی پارووە نانی هەژاران ئەوانەی زۆر کاریگەر بوون بەو رێکارە ئابوورییە".

هاوکات دیدارەکە چاوپێخشاندنەوەی بەخۆیەوە بینی بە میکانیزمەکانی کارکردن لە قۆناغە داهاتووەکەدا و پێشنیازکردنی کار و چالاکی پێویست و گونجاو، هاوکات نمایشکردنی هەندێک هەڵمەتی راگەیاندنی پێچەوانە و دژ کە ئامانجیان تەنیا جێلەقکردنی متمانەی جەماوەرە بە کۆی پرۆسە سیاسییەکە و ناوزڕاندنی بێبنەما و پڕ لە درۆ و لێکدژیی.

لەلایەن خۆیانەوە کاندیدکراوان جەختیانکردەوە لە هەڵوێستی جەماوەری و شەعبی بەهێزیان کە پاڵپشتە بە شەعبیەتی نیشتیمانی سەرکردایەتی هاوپەیمانی نەسڕ، هەروەها ئەو پاڵپشتی و پشتیوانییەی کە کاندیدکراوان هەیانە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکانیانەوە.