دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدانی نەسڕ بۆ هەردوو پارێزگای بەسڕە و مەیسان و جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا و متمانەی خەڵکی بە پرۆسەکە.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە کاندیدانی نەسڕ بۆ هەردوو پارێزگای بەسڕە و مەیسان و جەختدەکاتەوە لەسەر گرنگی بەشداریکردنی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا و متمانەی خەڵکی بە پرۆسەکە.

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازیکرد لە کاندیدکراوانی نەسڕ بۆ هەردوو پارێزگای بەسڕە و مەیسان.

دکتۆر عەبادی باسی لە گرنگی هەوڵدانی زیاتر و کارکردنی چڕ و ئامادەسازیی پێویست کرد بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا و لەبارەیەوە وتی: " دەنگدانی ژمارەیەکی زیاتری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکاندا نیشانەی متمانەکردنیانە بە پرۆسە سیاسییەکە، و ئەمەش ئەو دەستەکەوەتەیە کە دەبێت هەموو سیاسییەکان بیری لێبکەنەوە، بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەو یەکترشکاندنەوەیەیە کە هەندێک لایەن بەرامبەر لایەنەکانی تر ئەنجامی دەدەن، ئەمەش دەرەنجام و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی شکاندنی هەمووان"

هەروەها دکتۆر عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە گەندەڵیی یەکەم هۆکاری داڕمانی دەوڵەتە بە هەموو دەزگاکانییەوە، بۆ نموونە داڕمانی هێزە عیڕاقییەکان لە حوزەیرانی ۲۰۱٤ـدا لە شاری مووسڵ، و کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن تیرۆرەوە دەرەنجامیش دەوڵەت باجی گەورەی ئەو دۆخەی دایەوە، لەکاتێکدا دەتوانرا رێگری بکریت لە روودانی ئەو دۆخە ئەگەر پێشووتر جەنگاوەرەکان لەڕووی دەروونییەوە دانەڕمێدرایەن بەهۆی گەندەڵی لە دەزگاکەیاندا، و ئەم داڕمانەش نابێت دووبارە ببێتەوە.

هاوکات وتیشی کە پڕۆژەی نەسڕ پڕۆژەیەکی نێوەندگیر و هاوسەنگە و ئەرکەکەی پارێزگاریکردنە لە ماف و بەرژەوەندیی هەمووان.

دواتر دکتۆر عەبادی گوێی بۆ کاندیدکراوان گرت و ئەو چالاکییانەی کە ئەنجامی دەدەن لەم قۆناغەدا و سرووشتی کارکردن لە بازنەکانی هەڵبژاردنەکانیاندا، و تاوتوێی ئەو ئاستەنگانەی لەگەڵدا کردن کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

لەلایەن خۆیشیانەوە کاندیدکراوانی نەسڕ راوبۆچوونی نیشتمانپەروەرانەی جەماوەرەکانی ناوچەکانی خۆیانیان گواستەوە لەمەڕ سەرکردایەتی نەسڕ لە ساڵانی ۲۰۱٤ بۆ ۲۰۱٨، و گرنگترینیان بۆچوونیان بوو سەبارەت بە سەرکەوتن بەسەر داعش و بەڕێوەبردنی قەیرانە داراییە خنکێرەکە بەبێ ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لە نرخی ئاڵوگۆڕی دیناری عیڕاقیدا یاخود بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک.