عەبادی چاویدەکەوێت بە شێخ و ڕیشسپی شاری کەرکوک و جەختدەکاتەوە: گەندەڵی دووژمنە گەورەکەمانە لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

عەبادی چاویدەکەوێت بە شێخ و ڕیشسپی شاری کەرکوک و جەختدەکاتەوە: گەندەڵی دووژمنە گەورەکەمانە لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەغدای پایتەخت، چاویکەوت بە کۆمەڵێک لە شێخ و ریشسپی شاری کەرکوک.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە شاقامی کەرکوکیی کرا، وەکو خراپی ئاستی باری ئەمنی کە کۆمەڵێک لادێی و ناحیەی شارەکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت.

هەروەها دۆخی ئابووری و کشتوکاڵی و خزمەتگوزاریی شارەکە‌ خرایە بەرباس، وتیشک خرایەسەر گرنگی نۆژەنکردنەوە و رێگەچارەکانی نەهێشتنی ئاستەنگ و خلیچکییەکان کە رێگرن لە جێبەجێکردنی پێویستییەکان بە ئاستی چاوەڕوانکراو.

لەمیانەی وەڵامدانەوەی لەسەر گرنگی پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ شاری کەرکوک وەدەستهاتن، دکتۆر عەبادی وتی: "دەمانەوێت دەوڵەتێکی دادپەروەر بونیادبنەین نەک دەوڵەتێکی ستەمکار، چونکە ستەمکاریی تاسەر نامێنێت. وئەمڕۆ، گەندەڵی دوژمنە گەروەکەمانە لە رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکاندا نەک کەمی داهات؛ پێشووتریش هەر گەندەڵی بوو کە وایکرد داعش دەسبەسەر شوێنەکاندا بگرێت"

لە درێژەیشدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئاگایی خەڵکی بە شتە باشەکان و پشتگیرکردنی ئەو شتە باشانە، رۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی کەرکوک لەپێناو ئەوەی کاروبارەکانی نەکەوێتە دەستی کەسانێک کە نەیپارێزن، و ئەم بەرپرسیارێتییەش بەشێکی دەکەوێتە ئەستۆی شێخ و ریشسپییەکانی شارەکە.

لەلایەن خۆیانەوە ئامادەبووان هەڵوێستەکانی دکتۆر عەبادییان هێنایەوە یاد لە مامەڵەکردنە پاکەکەیدا لەگەڵ قەیرانی کەرکوک لە ئوکتۆبەری ۲۰۱۷ وەکو پیاوی دەوڵەت، کە تێیدا هیچ خوێنێک نەڕژێندرا و مامەڵەکرا لەگەڵ هەموو دانیشتووانی شارەکە بە عەرەب و کورد و تورکمانەوە وەکو هاوڵاتیانێک لە ئامێزی دەوڵەتدا، هەموویان بەبێ هیچ جیاوازییەک.