دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە بەڕێز پافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی دەکات لە بەڕێز پافڵ تاڵەبانی و شاندی یاوەری و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە بەڕێز پافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و وەفدی یاوەری.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی پێشهاتە نوێییەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری وڵاتەکە کرا و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیریی لە قوناغە داهاتووەکەدا و یەکخستنی هەوڵەکان لەلایەن کۆی لایەنە سیاسییەکانەوە لەپێناو دەرکردنی وڵاتەکە لەو قەیرانانەی کە تێیانکەوتووە و هەروەها گرنگی دابینکردنی ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکە.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی وڵاتەکە لە بەرامبەر قۆناغێکی گرنگدایە کە لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەدا بەرجەستە دەبێت و دەبێت بەهەموو شێوەیەک کار بکرێت بۆ ئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە رێککەوتی دەی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۱ ـە و ئاماژەشی بەوە کرد کە پێویستە هەڵبژاردنەی داهاتووە ببێت بە خاڵێکی وەرچەرخان بۆ سەقامگیریی و خزمەتکردنی رۆڵەکانی گەلەکەمان و دابینکردنی پێویستییەکانیان.

هاوکات بەڕێزیان ئاماژەشی بۆ گرنگی چارەسەرکردنی گرفتە هەنوکەییەکان کرد و چڕکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ناوەند و هەرێم بەپێی بنەماکانی دەستوور و یاسا و ئەوەشی هێنایەوە یاد کە هەماهەنگی نێوان هێزە ئەمنییەکانمان بە کۆی رشتە جیاوازەکانیانەوە لەگەڵ پێشمەرگە لە رابردوودا، دەرەنجامەکەی ئازادکردنی خاکی لێکەوتەوە لە چنگی چەتە تیرۆریستەکانی داعش و دەبێت ئەمە ببێتە بنەمای کارکردن و بونیادنان.