دکتۆر عەبادی پێشوازی لە نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە دەکەن و چاودێریکردنی نێوەدەوڵەتی بۆ پرۆسەکە
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە نوێنەری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات و تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە دەکەن و چاودێریکردنی نێوەدەوڵەتی بۆ پرۆسەکە

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە نوێنەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو جێنین بلاسخارت.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتی وڵاتەکە کرا، و کاری نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیڕاقدا، و بەرنامەکانی بۆ داهاتوو، هەروەها پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، و چاودێری نێودەوڵەتی بەسەر پرۆسەکەدا.

ودکتۆر عەبادی پێشوازیکرد لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بە ناردنی تیمێکی نێودەوڵەتی بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لە چوارچێوەی پابەندبووندا بە سەروەری عیراق، و عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و پێویستی دابینکردنی کەشی پێویست کە رێخۆشکەر بێت بۆ هەڵبژاردنێکی پاک تێیدا هیچ جۆرە فشارێک بەکار نەهێنرێت دوور لە ساختەکردنی وێست و ئیرادەی دەنگدەر.

وئاماژەشی کرد بۆ ئەوەی کە وڵاتەکە بە ئاستەنگی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت و دەبێت چارەسەری راستەقینە هەبێت بۆ ئەم ئاستەنگانە بەپێی پلانی پێشوەختە، و پێویستە شکۆی دەوڵەت بپارێزرێت و رێز لە دامودەزگاکانی بگیرێت، چونکە وڵاتەکە پێویستی بە بنیادنان هەیە لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییەکانی.

و دکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەوەی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە زۆر گرنگە بۆ راستکردنەوەی زۆرێک لە رێچکە هەڵەکان، هەروەها بۆ پتەوکردنی متمانەی خەڵکی بە پرۆسە سیاسییەکە، و دەبێت نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەشدارییەکی راستەقینەی هەبێت لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان لەپێناو دڵنەواییکردنی هاوڵاتیان لەمەڕ پاراستنی دەنگەکانیان لە هەر جۆرە ساختەکارییەک و هاندانیان بۆ دەنگدان.