هاوپەیمانی نەسڕ: دەوڵەت بە هاوڵاتییەکانییەوە قەڵغانە بۆ هەمووان و هیچ قەڵغانێک بوونی نییە لە دەرەوەی یاسادا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: دەوڵەت بە هاوڵاتییەکانییەوە قەڵغانە بۆ هەمووان و هیچ قەڵغانێک بوونی نییە لە دەرەوەی یاسادا

▪︎ هاوپەمانی نەسڕ جەختدەکاتەوە: بنیادنانی دەوڵت بەرپرسیارێتییەکی بەردەوام و سۆلیدارانەیە، و دەبێت هەمووان بە ئەرکی خۆیان هەستن لە بنیادنانی دەوڵەتدا بەپێی لۆژیک و پێویستییەکانی خودی دەوڵەت خۆی و بەرژەوەندی هاوڵاتییەکانی.

▪︎ نەسڕ پێیوایە: لە ئێستادا قۆناغەکە مەترسیدار و وەرچەخێنەر و یەکلاکەرەوەیە، یان ئەوەتا دەوڵەت بەرەو رێکخراو بوون و سەروەریی و جێبەجێکردنی داواکاری هاوڵاتیان رێچکەدەگرێت، یان ئەوەتا دادەڕمێت بەسەر هەموواندا خوانەخواستە.

 

▪︎ نەسڕ دووپاتیدەکاتەوە: دەستدرێژیکردن و کەڵەگابوون و یاخیبوون لە دەوڵەت قەدەغەیە. هاوکات، فیتنە و ئاشووب و قۆرخکاریی کارەساتە، و بەرپرسیارێتییەکە وا دەخوازێت دەوڵەت بەهێزتر بکرێت و پابەند بین بە مەرجەعیەت و سیستەمەکەی و بەرژەوەندی هاوڵاتییەکانی لەپێناو پاراستنی گەل و دەوڵەت پێکەوە، و وەکو رێزگرتن و پێزانینێکیش بۆ ئەو قوربانییە گەورانەی کە جەنگاوەرە قارەمانەکان بەختیانکرد.

 

▪︎ نەسڕ داواکار بە: سەرخستنی پەیڕەوی دەوڵەتە بەسەر نادەوڵەتدا، لەسەر ئاستی گوتار و پراکتیکدا، وپابەندبوون بە پەیڕەوی دیموکراسیی و ئاشتیخوازیی و سۆلیدارێتی لەلایەن گەل و هێزە سیاسییەکان و خۆبەخشە قارەمانەکان و دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە، و بەدیلی ئەمە جەنگی ناوخۆ و هەژموونی بێگانەیە ئەمەش هەموو بەوەفایەک رەتیدەکاتەوە.

 

▪︎ نەسڕ جەختدەکاتەوە: هیچ کەسێک لەسەرووی یاسا و لێپرسینەوە نییە، و دەبێت پابەندی دەوڵەت و لۆژێک و هێڵەکەی بین هەروەها بەرژەوەندی گەلەکەمان، ئەگینا ئاشووب بەرقەرار دەبێت، ئەوکاتیش هیچ کەسێک سوودمەند نابێت بێجگە لە دووژمنان.

 

▪︎ نەسڕ دووبارەی دەکاتەوە: هەڵبژاردنی ئازاد و پاک و سەقامگییر تاکە رێگایە بۆ حوکمکردن و مومارەسەکردنی دەسەڵات، و شەرعییەتی سیستەمی سیاسی و شەرعیەتی مومارەسەکردنی دەسەڵات، بەندن بە مومارەسەکردنی شەرعییەتی هەڵبژاردن لەپێناو گەیشتن بە دەسەڵاتدا.

 

▪︎ نەسڕ دووپاتیدەکاتەوە: نیشتیمان قەڵغانی هەمووانە، وهیچ قەڵغانێک بوونی نییە لە دەرەوەی دەوڵەتدا، و دەوڵەت موڵکی کەس نییە، چی وەکو سیمبوڵێک یان وەکو کەیانێک، دەوڵەت موڵکی گەلەکەی خۆیەتی، و پێگە و پایەکانیش ئیمتیاز نیین بەکو بەرپرسیارێتییە لەبەرامبەر خودا و گەل و مێژوودا.