دکتۆر عەبادی لەدیدارەکەیدا لەگەڵ ریشسپی و پیاوماقوڵانی بەغدادا: عیڕاقییەکان توانیان سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدەستبهێنن بۆیە لە توانایشیاندایە وڵاتەکەیان بگۆڕن و بنیادی بنێن.
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لەدیدارەکەیدا لەگەڵ ریشسپی و پیاوماقوڵانی بەغدادا: عیڕاقییەکان توانیان سەرکەوتن بەسەر داعشدا بەدەستبهێنن بۆیە لە توانایشیاندایە وڵاتەکەیان بگۆڕن و بنیادی بنێن.

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، دوێنێ دووشەممە، پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک لە ریشسپی و پیاوماقوڵی بەغدا، لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی گشتی و خزمەتگوزارییەکان کرا لەناوچەکەدا و ناوچەکانی تری بەغدای پایتەختدا.

ریشسپی و پیاوماقوڵانی ناوچەکە جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا بەمەبەستی گۆڕینی واقیعی ئێستای وڵاتەکە.

لەلای خۆیشییەوە دکتۆر عەبادی ئاماژەی کرد بۆ پێویستی گرنگیپێدانی زیاتر لەلایەنە حکومییەکانەوە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە هاوڵاتیان بەپێی پلان و ستراتیژی زانستی و کاریگەر، و جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە خزمەت بە دانیشتووانی ناوچەکانی بەغدا دەگەیەنێت، هەروەها د.عەبادی وتیشی: "رۆڵەکانی وڵاتەکە ئەوانەی توانیان سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا بەدەستبهێنن، هاوکات لە توانایاندایە گۆڕانکاری درووست بکەن و سەرکەوتنەکە درێژە پێبدەن لەڕێگەی بنیادنانی وڵاتەکەیان، هەروەها لەڕێگەی بەشداریکردنی چالاکەنە لە هەڵبژاردنەکاندا و هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانێک کە لە توانایاندا بێت وڵاتەکە بەرەو رێڕەوی درووست ئاڕاستە بکەن.

 

و د.عەبای ئەوەشی روونکردەوە کە سەرۆک خێڵ و ریشسپی و رۆشەنبیران و کۆی چالاکوانانی کۆمەڵگا بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان لەسەرە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و وەستەناوە بەڕووی ئەوانەی دەیانەوێت ئیرادە و ویستی هاوڵاتیان قۆرخ بکەن، چونکە وڵاتەکەمان شایەنی ئەوەیە هەموو شتێک ببەخشین لەپێناویدا، وهیچ رێگەیەکی تر نییە بۆ گۆڕانکاریی بێجگە لە مومارەسەکردنی دیموکراسی، وحکومەتیش دەبێت ژینگەیەکی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیان دابینبکات و دەنگدەر و پاڵێوراوان بپارێزێت.

لەلایەن خۆیانەوە، ریشسپی و پیاوماقوڵانی ناوچەی بەغدا ستایشی رۆڵی گەورەی دکتۆر عەبادییان کرد لە سەرکردایەتیکردنی وڵاتەکە لە شەڕی دژ بە داعشدا و مامەڵەکردنی لەگەڵ قەیرانە داراییەکەدا لە ساڵانی جەنگدا و پاراستنی یەکپارچەیی وڵاتەکە و دوورخستنەوەی تایفەگەریی و دابینکردنی سەقامگیریی و بەدەستهێنانەوەی کەرکوک و گێڕانەوەی عیڕاق بۆ واجیهەی نێودەوڵەتی و زۆرێک دەستکەوتی تر کە بەهیوابووین بەردەوامبێت.