دەستپێشخەریی #بهێڵە_بەشداربم
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

دەستپێشخەریی #بهێڵە_بەشداربم

عەبادی دەستپێشخەریی (بهێڵە بەشدار بم) رادەگەیەنێت بەمەبەستی پشتیوانیکردن و پاراستنی مافی خۆپاڵاوتن و دەنگدان

  • ئەمڕۆ "سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ" دکتۆر حەیدەر عەبادی هەستا بەخستنەڕووی دەستپێشخەریی: هەڵمەتی نیشتیمانی (بهێڵە بەشداربم)، بەمەبەستی مسۆگەرکردنی مافی پاڵێوراوان و دەنگدەران بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بەبێ هیچ تۆقاندن و سەپاندنی ئیرادەیەکی دیاریکراو.

 

  • و دکتۆر عەبادی "سەرکردەی سەرۆکاییەتی هاوپەیمانی هێزە دەوڵەتخوازەکان" لەڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە داواکارە لە دامودەزگا حکومییەکان و هێزە سیاسییەکان کە مافی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنێکی پاک و سەقامگیر و دادپەروەردا مسۆگەر بکەن.

 

  • دەستپێشخەریی(بهێڵە بەشداربم) کە لەلایەن دکتۆر عەبادی‌یەوە رایگەیەندراوە، بریتییە لە هەڵمەتێکی راگەیاندنی نیشتیمانی کە ئامانجی: پاراستنی پاڵێوراوان و دەنگدەرانە بەیەک ئاست و شێوە، و مسۆگەرکردنی بەشداریکردنێکی جەماوەریی فراوانە لە هەڵبژاردنەکاندا. هەروەها بۆ فشار خستنەسەر دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و هێزە سیاسییەکانە بەمەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی درووست و سەقامگیر و شیاو بۆ بەشداریکردنی پاڵێوراوان و دەنگدەران لە پرۆسەی هەڵبژارنەکەدا.

 

  • دەستپێشخەریی (بهێڵە بەشداربم) هەڵمەتێکی راگەیاندنکارانەیە لەسەر ئاستی راگەیاندنە بینراو و خوێندراو و نووسراو و سۆشیالییەکاندا کار دەکات بەمەبەستی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی (بهێڵە بەشداربم)، هەروەها لەڕێگەی چالاکی هاوبەشەوە لەگەڵ دەزگاکانی راگەیاندن و ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکانی لاوان کار دەکات لەپێناو فراوانکردنی پانتایی چالاکییەکان بەشێوەیەک کە کۆی ئاستە جۆراوجۆرەکانی تەمەن و لایەنەکان بگرێتەوە.

 

د.عەبادی پێیوایە:

۱. شەرعییەتی سیستەمی سیاسی بەندە بە مەرجی بەشداریکردنی جەماوەرەوە، و متمانەی ئەم جەماوەرە بە سیستەم و دەسەڵاتەکەی، بۆیە بەبێ بەشداریکردنێکی چالاکانە سیستەمەکە شەرعیەتی خۆی و تەبەناکردنی لەلایەن جەماوەروە لەدەستدەدات.

 

۲. هەڵبژاردنەکان شەرعییەتی سیستەمەکە بەرزدەنرخێنت، وبەشدارینەکردن تێیدا لە هەناوی شەرعییەت و سیستەمەکە دەدات.

 

۳. دابینکردنی ژینگەیەکی هەڵبژاردنی سەقامگیر بۆ پاڵێوراوان و دەنگدەران ئەرکی دەزگاکانی دەوڵەت و هێزە سیاسییەکانە، ودەبێت مەرجەکانی مافی بەشداریکردن دابینبکەن.

 

٤. چاکسازیی و گۆڕانکاریی پێویستە، و سەلامەتی دەوڵەت و بەرژەوەندییەکانی گەل پێویستی بە ژیریی و لێهاتوویی سیستەمە سیاسییەکە هەیە، ئەگینا دەوڵەت دەڕوخێت و ئاشووب و فەوزا جێی دەگرێتەو، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی چڕ جەماوەر بەشداریپێبکرێت لە دۆسێیەکانی پرسە گشتییەکاندا، یەکێک لەوانەش هەڵبژاردنە.

 

٥. سندووقی دەنگدان ئەو مناڵدانەیە کە دەسەڵاتە سیاسییەکانی دەوڵەت لێیەوە دێنە بوون، وبەشدارینەکردن دەرەنجامەکەی درووستبوونی دەسەڵاتێکی ناشەرعییە، یان دەسەڵاتێکی حیزبی بەرژەوەندیخواز و پشکشکێنەییە، هەروەها خوێنی دەسەڵاتەکان بەبێ هاتنی هێز و نوخبە و سیاسەتی نوێ، نوێبوونە بەخۆوە نابینێت.

 

٦. هیچ ئەلتەرناتیڤێک نییە بۆ هەڵبژاردن بێجگە لە کودەتا و ئاشووب، و گەلە زیندووەکان ئەمەیان قبووڵ نییە، و سەقامگیری دیموکراسیەتەکە و شیاوییەکەی بەندە بە بنەماکانی بەشداریکردن و لێپرسینەوە و توانای بەڕێوەبەری و رای گشتی لە درووستکردنی رووداو و گۆڕانکارییەکانە.

 

۷.ئاسایشی هەڵبژاردن مەرجە بۆ بەشداریکردنێکی جەماوەریی فراوان، و کردارەکانی تۆقاندن و تیرۆرکردنی پاڵێوراوان و چالاکوانان، بەشێوەیەکی نەرێنی بەسەر سیستەمەکە و هێزەکانی و کۆی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و نیشتیمانیدا دەشکێتەوە، ئەمەش گوناهێکە دواتر هەمووان باجەکەی دەدەنەوە ئەگەر بێتو رووبەڕووی نەبینەوە و سنوورێکی بۆ دانەنرێت.

 

٨. هەڵبژاردنەکانی ۲۰۱٨ و ئەو ئاستە نزمەی بەشداریکردنە کە بەخۆیەوە بینی، هاوکێشەیەکی داهێنا بۆ حوکمڕانییەکی شکستخواردوو و فاشیل دەرەنجامەکەشی ترس و تۆقاندن و شکست بوو، و لە بەرژەوەندیی کەسیشدا نییە کۆپیکردنەوەی ئەو ئەزموونە.

 

۹. بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندیی هێزەکانی ئەمری واقعیدایە، و هیچیش ناگۆڕێت بەڵکو دەبێتە هۆی درووستبوونی پشکپشکێنە و گەندەڵی و دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە، هەروەها پەرە دەدات بە پەرتبوون و شکسخواردوویی سیستەمەکە و دەوڵەت. و باشترین کاردانەوە بۆ چاکردنەوەی واقیعەکە بریتییە لە بەشداریکردنێکی چالاکانە و فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا لەپێناو مسۆگەرکردنی شکاندنی هاوکێشەکانی پشکپشکێنە و هەژموون و بەرژەوەندیخوازیی لەنێوان هێزە قازانجکردووەکان لە دەسەڵات.

 

۱۰. (بهێڵە بەشداربم)واتا: بهێڵە مومارەسەی مافی دەستووری و مرۆیی خۆم بکەم، بهێڵە ویست و ئیرادەی خۆم وەگەڕخەم بۆ هەڵبژاردنی باشترین، ویست و ئارەزووم سنووردار مەکە چونکە نیشتمان بۆ هەمووانە، ئەگەر وەکو هاوڵاتییەک بەشداریکردنی خۆم لەدەستبدەم تۆیش ناتوانیت وەکو فەرمانڕەوا و حوکمڕانیک خاوەنی شەرعیەتی دەسەڵات بیت، شەرعییەتی تۆ بۆ حوکم لە دەنگدانی منەوە سەرچاوە دەگرێت بۆیە بهێڵە دەنگی خۆم بدەم، شەرەفمەندانە رەکابەریی بکە لێهاتووانە حوکم دەکەیت، لامبەریت بە کاغەزێکی دەنگدان باشترە لەوەی بە فیشەگێک کۆتاییم پێبێنیت، بنیادنان و داڕمانی دەوڵەت بەرپرسیارێتییەکی سۆڵیدارانەیە، بۆیە با لە ئاستی بەرپرسیارێتییەکەدا بین.