دکتۆر عەبادی لە پێشوازیکردنەکەیدا بۆ زەرفی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و دابینکردنی پێویستییەکانی سەرکەوتنی
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی لە پێشوازیکردنەکەیدا بۆ زەرفی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و دابینکردنی پێویستییەکانی سەرکەوتنی

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کە بڕیارە لە رێککەوتی دەی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ ئەنجامبدرێت و هەروەها دابینکردنی پێویستییەکانی سەرکەوتنی پرۆسەکە لەژێر چاودێرییەکی نێودەوڵەتیدا.

وپێداگریشی کرد لەسەر پێویستی و زەروورەتی ئەوەی دەبێت هاوڵاتیان بە ویست و ئیرادەی خۆیان دەنگبدەن دوور لە هەڕەشەی چەک و فشارەکانی تر.

ئەم پرسانە لەکاتی پێشوازیکردنی لە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دکتۆر عەدنان ئەلزەرفی خرانەڕوو، و لە دیدارەکەدا توتوێی دۆخی گشتی وڵاتەکە کرا، و ئەو ئاستەنگانەی کە پێیاندا تێدەپەڕێت، و رێگەچارەکانی تێپەڕاندیان، هاوکات پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە و هاندانی هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردن تێیدا خرایە بەرباس، لەپێناو گۆڕینی واقیعی وڵاتەکە بەرەو باشتر.

وجەختیشکرایەوە لەسەر پێویستی وەگەڕخستنی تەواوی تاواناکان لەلایەن حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە

بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ولەپێناو ساختەنەکردنی ویست و ئیرادەی دەنگدەران.