عەبادی: دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان سنوورێک بۆ تاوانە سیاسییەکان دابنێن
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی: دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان سنوورێک بۆ تاوانە سیاسییەکان دابنێن

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن کە دەنگدەر و پاڵێوراوەکان بپارێزێت، وبە مەرجێکی گرنگی هەژمار کرد بۆ پرۆسەیەکی پاک و دادپەروەری هەڵبژاردن بەمەبەستی بەدەستهێنانی بەشداریکردنێکی جەماوەری فراوان لەپێناو بەهێزکردنی شەرعییەتی سیستەمە سیاسییەکە.

ولەم سیاقەیشدا دەبێت دەزگا پەیوەندیدارەکان کەسانی تێوەگلاو لە کوشتنی چالاکوانان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات، وسنوورێک بۆ تاوانە سیاسییەکان دەرهەق بە نەیارە سیاسییەکان دابنرێت.

و د.عەبادی جەختیکردەوە لەوەی هاوپەیمانی نەسڕ و هێزە دەوڵەتخوازەکانی تر لەسەروبەندی ئەکتیڤکردنی لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی پەرلەمانیدان بۆ ئاشکراکردنی سرووشتی تاوانکارییە سیاسییەکان، وفشارکردن بۆ ئاشکراکردنی بکوژان، هەروەها رووبەڕووبوونەوەی پاشکەزبوونەوە و سیستی لەمەڕ ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردن و کۆی سەقامگیری و ئاسایشی کۆمەڵایەتیش.