هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر فەڵەستین دەکەین و داواکارین لە جیهان کۆتایی بە چەرمەسەرییەکانیان بهێنن
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی هێرشەکان بۆ سەر فەڵەستین دەکەین و داواکارین لە جیهان کۆتایی بە چەرمەسەرییەکانیان بهێنن

"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرکۆنەی دەستدرێژییەکانی زایۆنیزم دەکات بۆ سەر گەڵی فەڵەستین، وبەردەوامی سەرکوتکردنی و دەربەدەرکردنی و بێبەشکردنی لە مافەکانی خۆی، وپێشەنگیشیان بێبەشکردنی لە مافە رەواکانی و بەتایبەتی لە قودسی شەریفدا.

سەقامگیریی و ئاشتەوایی و گەشەکردنی ناوچەکە لەڕێگەی بەردەوامبوونی سیاسەتەکانی سڕینەوەی مافی گەلان بەدەست نایەت، وجیهانیش ناتوانێت بەردەوامبێت لە سیاسەتەکانی خۆکەڕکردن بەرامبەر بە کردەوەکانی هێزە داپڵۆسێنەرەکان دژ بەو گەلانەی کە لاوازتر و بێهێزترن.

پشتیوانی لە مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینی دەکەین، وپشتیوانیش لە دۆزی هەموو گەلان دەکەین بۆ ئازادی و سەروەریی و ژیانێکی شایستە.