ئەمڕۆ دووشەممە دکتۆر حەیدەر عەبادی ئێوارە خوانێکی رێکخست بۆ ژمارەیەک لە منداڵانی بێ سەرپەرشت بەبۆنەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە، تێیدا بەڕێزیان لەنزیکەوە لە دۆخیانی کۆڵایەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتریان لەپێناوی گەشەپێکردنی گوزەرانیان و دابینکردنی ئەو پێداویستیانەی کە ژیانێکی شایستەیان بۆ زامن دەکات.
ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی ئاوڕدانەوە و سەرپەرشتیکردنی حکومەت بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشت و خزمەتکردنیان و بیرکردنەوە لە داهاتوویان و ئامادەکردنی پرۆگرامێکی کامڵ لەپێناوی دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانیان.