دکتۆر عەبادی کاتی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی نەرویج: ئومێدەوارین هەڵبژاردنە پێشوەختەکە هەڵبژاردنێکی پاک بێت لەپێناو پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی نوێنەران و حکومەتێک بتوانن وڵاتەکە بەرەو رێڕەوی درووست ئاڕاستە بکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی نەرویج لە بەغدا خاتوو تونە ئیلێزابێس و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە پاشکۆی سەربازیی بەڕێز توور گێڵستاد و وەزیری راوێژکار بەڕێز روار هۆگسداڵ.

لەدیدارەکەدا، تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووری لە عیڕاق و ناوچەکەدا کرا و هەوەها پرسی پشتیوانییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ عیڕاق لە بواری بنیادنانەوەدا.

وبەڕێز عەبادی جەختی لەوەش کردەوە کە عیڕاق بە رووبەڕووی ئاستەنگی جۆراوجۆر بووەتەوە، وهەوڵی تێپەڕاندنیان دەدات، وهەڵبژاردنێکی پێشخوەختەیش چاوەڕوانمانە، وئومێدەواریین هەڵبژاردنێکی پاک بێت لەژێر سەرپەرشتیکردنێکی نێودەوڵەتیدا، و دەرەنجام ئەنجوومەنێکی نوێنەران و حکومەتێک پێکبهێنرێت کە لە توانایدا بێت وڵاتەکە بەرەو رێڕوی درووست ئاڕاستە بکات، وئەم ئاستەنگانەش چارەسەر بکات.