هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی تیرۆرکردنی چالاکوانان دەکەین و دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێبێنت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی تیرۆرکردنی چالاکوانان دەکەین و دەبێت حکومەت بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەجێبێنت

"هاوپەیمانی نەسڕ" بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی تیرۆرکردنی چالاکوانانی مەدەنی دەکات، وداواکارە لە حکومەت کە مومارەسەی بەرپرسارێتییەکانی خۆی بکات لە بەجێهێنانی ئاسایش و پاراستنی خوێن و ئازادی رادەبڕیین.

و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کە هێزەکانی دژبەدەوڵەت و گرووپەکانی تاوانکاریی ناتوانن دەنگی لاوانی ئازاد کپکەن ئەو دەنگانەی کە داواکاری مافە رەواکانی خۆیانن، وکوشتن و سەرکوتکارییش هیچ ئەنجامێکی نابێت بیجگە لە سووربوونی زیاتر لەسەر چاکسازیی و فریاکەوتنی دەوڵەت و دەرهێنانی لە فەوزا و ڕفاندن و نامۆبوون.