پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان هاوپەیمانی نەسڕ و هاوپەمانێتی هێزە دەوڵەتخوازەکاندا لەژێر ناوی (هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییە دەوڵەتخوازەکان)ـدا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەک لەنێوان هاوپەیمانی نەسڕ و هاوپەمانێتی هێزە دەوڵەتخوازەکاندا لەژێر ناوی (هاوپەیمانێتی هێزە نیشتیمانییە دەوڵەتخوازەکان)ـدا

بەهۆی کۆمەڵیک دیالۆگی بونیادنەر، و لەسۆنگەی دیدگایەکی سیاسی هاوبەشەوە بەرامبەر بە قەیرانەکانی دەوڵەت و رێگەچارەکانی فریاکەوتنی، بەپشتیوانی پەروەردگار توانرا ریککەوتن بکرێت بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن لەنێوان هاوپەیمانی نەسڕ و هاوپەیمانێتی(قوی الدولە/ هێزە دەوڵەتخوازەکان)ـدا و ئەو هێزانەی تر کە لەژێر باڵیدا یەکیانگرتووە، ئەمەش لەژێر ناوی (هاوپەمانێتی هێزە نیشتیمانییە دەوڵەتخوازەکان)ـدا.

ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە هێزێکی سیاسی نیشتیمانیی ناوەند/نێوەندگیرە (وسطية) باوەڕی بەدەوڵەت هەیە و کار دەکات بۆ پتەوکردنی شکۆی دەوڵەت و سەروەریی دامودەزگا شەرعییەکانی بەرامبەر بە هەموو ئەو قەیرانە ناوخۆیی و دەرەکییانەی کە سوڕودەوری داوە.

هاوپەمانێتییە نوێیەکە ئومێدەوارە کە پرۆسەی داهاتووی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەیەکی پاک و دادپەروەر بێت و راستگۆیانە گوزارشت بکات لە ئیرادەی گەل، وبونیادنەر بێت بۆ ژیانێکی سیاسی درووست کە فریادڕەسی سیستەمەکە و دەوڵەت بێت لەو قەیرانانەی کە رووبەڕووی بوونەتەوە لەپێناو خزمەتکردنی نیشتیمان و هاوڵاتیاندا.

ئێمە کار دەکەین بۆ دەوڵەت دژ بە نادەوڵەت، وتێدەکۆشین بۆ سەلامەتی دەوڵەت و بەرزڕاگرتنی گەل، خودای پەروەردگارش ئامانج و مەبەستمانە.