سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازیکرد لە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێز حەسەن ئەلکەعبی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی هاوپەمانی سائیرون.
لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخەکە و ئەو ئاستەنگانە کرا کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت و گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە رۆڵەکانی گەلەکەمان.
هەروەها تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە کرا و دابینکردنی کەش و کەرەستەی ئەنجامدانی پرۆسەکە و هاندانی هاوڵاتیان بۆ دەنگدان بەمەبەستی دەستنیشانکردنی نوێنەرەکانیان لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا، وجەختیشیانکردەوە لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو چارەنووسسازە بۆ سەقامگیربوونی وڵاتەکە و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی کە پێیدا تێدەپەڕێت.
هاوکات جەختیشکرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و کامڵبوونی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بەمەبەستی پێشکەشکردنی هەموو ئەو بابەتانەی کە خزمەت بە هاوڵاتیان دەکات لە هەموو بوارەکاندا.