دکتۆر عەبادی پێشوازی لە وەزیری کارەبا دکات و تاوتوێی دۆخی وزە و نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەرامبەر پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان دەکەن لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاویندا
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە وەزیری کارەبا دکات و تاوتوێی دۆخی وزە و نەهێشتنی لەمپەرەکانی بەرامبەر پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان دەکەن لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی هاویندا

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە وەزیری کارەبا بەڕێز ماجید مەهدی حەنتوش.

لەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی کارەبا کرا لە وڵاتەکەدا و گرنگی هەوڵدانی زیاتر لەپێناو زیادکردنی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا و گرنگی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەی کە سیستەمی کارەبای نیشتیمانی بەهێز دەکات.

وعەبادی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی دابینکردنی هەموو ئیمکانەکان و نەهێشتنی رێکارە بیرۆکراسییەکان و لەمپەرەکان لە بەرامبەر خزمەتکردنی هاوڵاتیاندا و دابینکردنی کارەبا بۆیان.