"هاوپەیمانی نەسڕ" داواکارە لە حکومەت کە بەرپرسیارێتی خۆی بەجێبێنێت و هەموو ئەوانەی کە هۆکاری کارەساتەکەی نەخۆشخانەی "ئیبن ئەلخەتیب"ـن سزا بدرێن و لەسەر هەموو ئاستەکاندا چی بەڕێوەبەریی یاخود جێبەجێکارییەکان بێت.
و"نەسڕ" جەختدەکاتەوە لەوەی کەمتەرخەمی وگوێنەدان لەخودی خۆیدا ئەنجامدانی تاوانە، وئەکتیڤبوونی دامودەزگاکان پێویستی بە ئەکتیڤکردنی توند و سەرتاپایی سیستەمی چاودێری و سزادان هەیە.
ودەبێت حکومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی لەریزی خانەوادەی قوربانییەکاندا بوەستن و یارمەتیان بدەن لەپێناو تێپەڕاندنی لێکەوتەکانی ئەم کارەساتە مرۆیی و نیشتیمانییە.