دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری زیقار دەکات و تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر عەبادی پێشوازی لە پارێزگاری زیقار دەکات و تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی دەکەن

سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ دکتۆر حەیدەر عەبادی، ئەمڕۆ دووشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا پێشوازیکرد لە پارێزگاری زیقار دکتۆر ئەحمەد ئەلخەفاجی.

دکتۆر عەبادی پیرۆزبایی لە ئەلخەفاجی کرد بەبۆنەی بەدەستەوەگرتنی ئەرکە نوێیەکەی، وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ خزمەتکردنی رۆڵەکانی پارێزگای زیقار، وبەجێهێنانی داواکارییەکانیان.

ولەدیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی پارێزگاکە کرا، وهەروەها داواکارییە رەواکانی خۆپیشاندەران، وئەو پلانانەی کە پاڵ بە رێڕەوی بونیادنان و گەشەپێدان دەنێن بەمەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان.

وعەبادی جەختیکردەوە لەوەی کە زیقار چەرمەسەری زۆری بەسەردا هاتووە و شایەنی هەموو پشتیوانییەکە لە هەردوو حکومەتی ناوەندیی و خۆجیی پارێزگاکەوە، وهەوڵی تەواو بدرێت بۆ خزمەتکردنی دانیشتووانەکەی.