هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکی حەبیبییە دەکەین و هۆشداری دەدەین لە جۆشدانی تایفەگەریی
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

هاوپەیمانی نەسڕ: سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکی حەبیبییە دەکەین و هۆشداری دەدەین لە جۆشدانی تایفەگەریی

"هاوپەیمانی نەسڕ" سەرکۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی حەبیبیە دەکات، وداواکارە لە دامودەزگا ئەمنییەکان و گەل ئاگەدار و سۆڵیدار بن لەپێناو هەرەس پێهێنانی پلانەکان تیرۆر و هێزە تاریک پەرستەکان کە ئامانجیان لێدانە لە یەکپارچەیی و ئاسایشی نیشتیمانیمان.

و"نەسڕ" هۆشداری دەدات لە جۆشدانی تایفەگەریی لە گۆڕەپانی سیاسیدا، وپێیوایە گێڕانەوەی تۆنە ئیتیکی و تایفەگەرییەکان هەوڵێکی گڵاوە بۆ مەبەستی دەستکەوتی هەڵبژاردن کە لەلایەن هەندێک فراکسیۆن و کەسایەتی ئاستنزمەوە ئەنجامدەدرێت کە ئامانجیان سەرکەوتنی خۆیانە لەسەر حیسابی خوێن و یەکپارچەیی عیڕاق.

ولە چوارچێوەیەکی تردا، "نەسڕ" سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر بارەگای نێردە نێودەوڵەتییەکان دەکات، وبە لێدان لە سەروەریی عیڕاق هەژماری دەکات، هەروەها وەکو هەڕەشە بۆ سەر سەقامگیریی و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکە.