دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە دکتۆر بەحر ئەلعلووم و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و پڕۆژە و پەیماننامەی سەروەریی دەکەن
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی پێشوازی دەکات لە دکتۆر بەحر ئەلعلووم و تاوتوێی دۆخی وڵاتەکە و پڕۆژە و پەیماننامەی سەروەریی دەکەن

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرکردەی هاوپەیمانی نەسڕ، ئەمڕۆ سێشەممە لە نووسینگەکەی خۆیدا، پێشوازی لە دکتۆر ئیبراهیم بەحر ئەلعلووم کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی وڵاتەکە و پڕۆژە و پەیماننامەی سەروەرییەکە.

دکتۆر بەحر ئەلعلووم پڕۆژەی "قەیرانی سەروەریی لە عیڕاقدا" خستەڕوو و هەروەها ئەو ناوەڕۆک و پێشنیار و چارەسەری قەیرانانەی کە پڕۆژەکە لەخۆی گرتوون.

هاوکات تاوتوێی دیدگای هاوپەیمانی نەسڕ کرا لەمەڕ بونیادنانی دەوڵەتی دامودەزگا لەسەر بناغەی درووست و ئەو چارەسەرانەشی کە پێویستن بۆ ئاستەنگ و چەڵەمەکانی وڵات.

ودکتۆر عەبادی جەختیکردەوە ئەوەی کە کارمان لەسەری کردووە لە ماوەی پێشوودا لەمەڕ دیدگای تایبەتی هاوپەیمانییەکە بۆ فریاکەوتنی وڵاتەکە لە هەڵە و چارەسەرکردنی هەڵەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنەکان وڵاتی بەرەو ئاقار و رێچکەیەکی درووست برد و جیهان ستایشی کرد و زۆر پێویست و گرنگ بوو لەسەر ئەم رێچکە و پەیڕەوەدا بەردەوام بوایەن و نەدەبوو دەستکەوتەکان لەدەست بدرایەن.