عەبادی لەبارەی عورەیبییەوە پاش کۆچکردنی: بەکۆچی دواییان پیاوێکی یاسا و عەدالەتمان لەدەستدا
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

عەبادی لەبارەی عورەیبییەوە پاش کۆچکردنی: بەکۆچی دواییان پیاوێکی یاسا و عەدالەتمان لەدەستدا

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دادوەریی نیشتیمانپەروەر مەحەمەد عرێبیمان پێ گەیشت، بەهۆی لێکەوتەکانی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

بەم کۆچەی پیاوێکی یاسا و عەدالەتمان لەدەستدا، کۆچکردوو رۆڵی نیشتیمانپەروەرانەی شکۆداری لە دادگاییکردنی سەدامی زۆردار و دارودەستەی حکومڕانییە بەدکارییە بەعسییەکەی بەسە کە وەکو کردەیەکی نەمرانە بۆی بمێنێتەوە، ومایەی شانازییە بۆیان کە هەرگیز کۆڵیان نەدا و مساوەمەیان نەکرد لەپێناو پاراستنی مافی گەل و عەدالەتی دۆسێیەکەی و شەرەفی پیشەییدا.

ئەو گەلەی خاوەنی پیاوی وەکو عورەیبی بێت مافی خۆیەتی شانازی بەخۆیەوە بکات، وئەو دادگایەی کەسێکی وەکو عورەیبی تێیدا کار بکات مافی شانازیکردنی بەخۆیەوە هەیە، بەهۆی هەڵوێستە پایەبەرزەکانییەوە.

سڵاو لە گیانی پاکی، وسەبووری بۆ کەسوکار و دۆستەکانی، وبۆ ناوەندە تایبەتەکانی دادگا و یاسا.

وٳنّا لله وٳنا ٳليه راجعون