دەستپێشخەریەکی  نەسڕ  بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین و گوزارشت
بەیاننامە ودەستپێشخەریی

دەستپێشخەریەکی نەسڕ بۆ پاراستنی ئازادی رادەربڕین و گوزارشت

هاوپەیمانی نەسڕ پێشنیارێکی یاسایی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی دەقی هەردوو بڕگەی ۲۲٥ و ۲۲٦ لە یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ بۆ ساڵی ۱۹٦۹، ئەمەش لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەقە یاساییانەی کە لێکدژه لەگەڵ ئازادی رادەربڕیندا کە بنەمایەکی ئاماژە بۆ کراوە لە دەستووری کۆماری عیڕاقدا.

پێشنیارە یاسای هەموارکردنەوەی یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ بۆ ساڵی ۱۹٦۹:

بڕگەی ۱

هەڵوەشاندنەوەی دەقی هەردوو بڕگەی ۲۲٥ و ۲۲٦ لە یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ بۆ ساڵی ۱۹٦۹.

بڕگەی ۲

ئەم یاسایە جێبەجێدەکرێت لە بەرواری بڵاوکردنەوەی لە رۆژنامەی فەرمیدا.

 

هۆکارەکانی پێشنیارەکە

لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەقانەی لێکدژن لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و گوزارشت کە دەستووری کۆماری عیڕاق بۆ ساڵی ۲۰۰٥ فەراهەمی کردووە وەکو یاسا.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی بڕگەی ۲۲٥ و ۲۲٦ ـە لە یاسای سزادانی ژمارە ۱۱۱ بۆ ساڵی ۱۹٦۹:

بڕگەی ۲۲٥

سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت هەر کەسێک هەڵبسێت بە شێوازێک لە شێوازە ئاشکراکان سوکایەتی بە سەرۆکی کۆمار یان هاوئاستێکی بکات.

بڕگەی ۲٦

سزا دەدرێت بۆ ماوەیەک کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت هەر کەسێک هەڵبسێت بەشێوازێک لەشێوازە ئاشکراکان سوکایەتی بکات بە ئەنجوومەنی گەل یان حکومەت یان دادگا یان هێزە چەکدارەکان یان هەر جۆرە دەستە و فەمانگەیەکی فەرمی یان دەسەڵاتێکی گشتی یان بەرژەوەندی و فەرمانگەیەکی فەرمیی و شێوە فەرمیی.