دکتۆر حەیدەر عەبادی سەردانی پارێزگای دیالای کرد بە یاوەری شاندێک لە نوێنەران و ئەندامانی هاوپەیمانێتی نەسڕ
سەرۆکاییەتی نەسڕ

دکتۆر حەیدەر عەبادی سەردانی پارێزگای دیالای کرد بە یاوەری شاندێک لە نوێنەران و ئەندامانی هاوپەیمانێتی نەسڕ

ئەمڕۆ شەممە، دکتۆر حەیدەر عەبادی سەردانی پارێزگای دیالای کرد بەیاوەری شاندێک لە نوێنەران و ئەندامانی هاوپەیمانێتی نەسڕ، تێیدا بەڕێزیان چاویان کەوت بە سەرۆکەکانی هۆزی بەنی تمیم و کۆمەڵێک لە پیاوماقووڵ و بەرپرسانی پارێزگاکە و گوێیگرت بۆ داواکاریی و ئەو کێشانەیان کە بەدەستیانەوە دەناڵێنن.

وعەبادی جەختیکردەوە لەوەی پارێزگای دیالای ئازیز  زۆری ناڵاند لەڕووی ئەمنی و ئابوورییەوە و پێویستی بە پێشکەشکردنی هەوڵی زیاتر هەیە بەمەبەستی خزمەتکردنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتووانەکەی، وعەبادی وتیشی نۆژەنکردنەوەی پارێزگاکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە دانیشتوانەکەی درێژە و تەواوکەری ئەو پلانانەن کە دامانان بۆ سەرکەوتن بەسەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشدا.

 

دکتۆر عەبادی وتیشی:" رۆڵەکانی گەلەکەمان هەلێکی گەورەیان لەپێشە بۆ چاکردنەوەی دۆخەکە لەرێگەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە بۆ دەستنیشانکردنی نوێنەرەکانیان و پێکهێنانی حکومەتێک کار بکات بۆ چاکردنەوەی دۆخەکە و دانانی لەسەر رێڕەوی درووست"

هەروەها وتیشی:"هەڵبژاردنێکی پاک و دادپەروەرانە بەبێ ساختە  و بەبێ بەکارهێنانی چەک بۆ ترساندنی هاوڵاتیان و بەبوونی چاودێرییەکی نێودەوڵەتی و حکومەتێکی نیشتیمانی کە لەتوانایدابێت چاکسازیی ئەنجامبدات چارەسەرە بۆ کێشەکانی وڵاتەکە و دەرچەیەکی گرنگە لەو قەیرانانەی کە بەدەستیانەوە دەناڵێنین".

ودکتۆر عەبادی ستایشی رۆڵی هۆزە بەخشندەکانی کرد لە جەنگی دژ بەتیرۆری داعشیدا و پارستنی یەکپارچەیی وڵاتەکە، وهانی هەمووانیدا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و تازەکردنەوەی کارتە بایۆمەترییەکانیان بەمەبەستی رێگریکردن لە ساختەکاریی، وهۆشداریدا لە دووبارە دواخستنی هەڵبژاردنە پێشوەختەکە، وجەختیشیکردەوە لەوەی ئەو گەنجانەی کە خۆپیشاندانیان دەکرد ئامانجیان گۆڕانکاریی و چاکسازیی بوو و پشتیوانیمان لێکردن هاوشانی مەرجەعیەتی ئاینی کە پشتگیریی لە داوا رەواکانی دەکردن، ولەخشتەبردنی ئەو داوایانە جێی قبووڵکردن نییە و دەرەنجامی زۆر خراپی دەبێت.

و دکتۆر عەبادی ئاماژەشی کرد بە گرنگی دوورخستنەوەی عیڕاق لە لێکەوتەی ململانێەکانی ناۆچەکە، ودوورکەوتنەوە لە سیاسەتی میحوەرەکان، وعیڕاق سیاسەتێکی دەرەکی هاوسەنگ  بگرێتەبەر کە بیگەڕێنێتەوە بۆ ئەو دۆخ و رۆڵە گەورەیەی کە هەیبوو پاش سەرکەوتن بەسەر داعشدا.