شاندی ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی بەسەردانییەکەی بۆ شاری کەرکوک دێنێت کە بەسەرۆکایەتی دکتۆر عومەر ئەلحاج و بەڕێز عەلی ئەلسنێد ئەنجامدرا
پارێزگاکان

شاندی ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی بەسەردانییەکەی بۆ شاری کەرکوک دێنێت کە بەسەرۆکایەتی دکتۆر عومەر ئەلحاج و بەڕێز عەلی ئەلسنێد ئەنجامدرا

شاندی ئیئتلافی نەسڕ کۆتایی بەسەردانییەکەی دێنێت بۆ شاری کەرکوک کە بەسەرۆکایەتی دکتۆر عومەر ئەلحاج و بەڕێز عەلی ئەلسنێد ئەنجامدرا، تێیدا کۆمەڵێک چاوپێکەوتن بەجێهێنرا لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردایەتی ئیداریی و ئەمنیی پارێزگاکەدا، بێجگە لە شێخ و ڕیشسپی خێڵەکان و رۆشەنبیران و پشتیوانی خۆیان خستەڕوو بۆ تەواوی پڕۆژە نیشتیمانییەکەی نەسڕ کە هەموو سنوورەکانی تایفەگەریی و ڕەگەزپەرستی تێدەپەڕێنێت.

هەروەها لە سەردانییە سێ رۆژییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر پێویستی هاوئاهەنگبوونی هەموو هەوڵەکان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کەرکوکدا لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە.

هەروەها دانیشتوانی پارێزگاکە تەواوی پێشوازی خۆیان دەربڕی بۆ پڕۆژە نیشتیمانییەکەی نەسڕ بەسەرکردایەتی دکتۆر حەیدەر عەبادی، کە هێشتا شوێنپەنجەی بەسەر شەقامی کەرکوکییدا بەجێماوە.